تبلیغات
پیشرفت درکنار علم وادب

 

برای دیدن متن کردی مطلب کلیک کنید

زنی یونانی که مدت 30 سال باصدام حسین رابطه داشته است

سایتی‌ چاودێر: پاراسۆلا لامبسۆس كه‌ ژنێكی‌ یۆنانیه‌، ئاشكرای‌ كرد بۆ چه‌ند ساڵێك دۆستی‌ سه‌دام حسێن بوه‌‌و په‌یوه‌ندی سۆزداریان پێكه‌وه‌ هه‌بووه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد: نێوانی‌ له‌گه‌ڵ سه‌دام زۆر خۆش بوه‌‌و ماوه‌یه‌كی‌ زۆری‌ له‌گه‌ڵ به‌سه‌ربردوه‌.


لامبسۆس، ده‌ڵێت: سه‌دام زۆر چێژی‌ له‌ دیمه‌نه‌كانی‌ ئه‌شكه‌نجه‌دان‌و كوشتن ده‌بینی بۆیه‌ تۆماری‌ ده‌كردن‌و دواتر چه‌ندین جار سه‌یری‌ ده‌كردنه‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش سه‌دام هه‌ندێك جار حه‌بی ڤیاگرای‌ به‌كارده‌هێنا‌و له‌ به‌یانیاندا شیر‌و هه‌نگوینی‌ پێكه‌وه‌ ده‌خوارد، خواردنی‌ تایبه‌تی‌ ئه‌ویش گۆشتی‌ ئاسك بوه‌ له‌گه‌ڵ ویسكی‌.
براسۆلا لامبسۆس ی‌ ته‌مه‌ن 54 ساڵ له‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ له‌ میانی‌ به‌رنامه‌ی‌ (زه‌ پرایم تایم سێرزده‌ی‌) ئاشكرای‌ كردوه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 30 ساڵ دۆستی‌ سه‌دام بوه‌‌و دواتر به‌ یارمه‌تی‌ كۆنگره‌ی‌ نیشتمانی‌ عێراق له‌ به‌غدا هه‌لاتوه‌‌و له‌ به‌یروت نیشته‌جێ‌ بووه‌.
وتیشی‌: بۆیه‌كه‌م جار سه‌دامم له‌ ساڵی‌ 1967 بینی، ئه‌و كات گه‌نج بوم‌و له‌ شادمانیدا ده‌ژیام، له‌گه‌ڵ‌ باوكم چوین بۆ به‌غدا، ئه‌و كاته‌ ته‌مه‌نم ته‌نها 19 ساڵ بوو، به‌ڵام سه‌دام 30 ساڵ بوو، ژنیشی‌ هه‌بوو، هه‌ر له‌ یه‌كه‌م ساته‌وه‌ سه‌رسام بوم به‌ سه‌دام سه‌ره‌رای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هاوسه‌رم هه‌بوو، به‌ڵام دواتر په‌یوه‌ندیمان ده‌ستی‌ پێ كرد‌و به‌رده‌وام بوو، سه‌دام له‌گه‌ڵ من نه‌رم‌و نیان بوو، له‌ راستیشدا من یه‌كێك بوم له‌ كۆمه‌ڵه‌ ژنێكی‌ سه‌دام كه‌ هه‌یبوو، كه‌ سێ ژن‌و پێنج دۆست بون به‌ڵام من دۆستی‌ هه‌ره‌ له‌پێشی‌ سه‌دام بوم‌و په‌یوه‌ندیه‌كه‌مان نهێنی‌ نه‌بوو.
باراسۆلا ده‌ڵێت له‌كاتێك دا له‌ كۆتایی هه‌فتاكاندا سه‌دام ده‌ستی‌ گرت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا لایه‌نی‌ دڕنده‌یی سه‌دامم بینی، چونكه‌ مێرده‌كه‌می‌ ناچار كرد له‌ عێراق بروات‌و من ته‌ڵاق بدات، منیشی‌ برده‌ كێڵگه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌و وتی‌ له‌م ساته‌وه‌ تۆ میوانی‌ منی‌، له‌ ماوه‌ی‌ 14 ساڵی‌ دواتردا من ژیانم وه‌ك زیندانێكی‌ گرانبه‌ها وابوو، سه‌دام 50 كۆشكی‌ هه‌بوو، كۆشكه‌كه‌ی‌ من چه‌ندین حه‌شارگه‌ی‌ ژێر زه‌مینی‌ تیابوو، ژوره‌كه‌ی‌ سه‌دام له‌ هه‌ر سوچێكی‌ دا به‌شێوه‌یه‌ك دیزاین كرابوو كه‌ گوزارشتی‌ له‌ كیشوه‌رێكی‌ جیهان ده‌كرد، منیش چه‌ندین دۆڵاب جلوبه‌رگم هه‌بوو، یه‌كێكیان تایبه‌ت بوو به‌ جلی‌ به‌یانیان‌و ئه‌وی‌ تر بۆ جلی‌ ده‌ره‌وه‌‌و یه‌كێكی‌ تر بۆ جلی‌ شه‌وانه‌.
سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانی‌ سه‌دام، ئه‌و ژنه‌ یۆنانیه‌ وتی‌: من په‌یوه‌ندیم زۆر باش بوو له‌گه‌ڵیان‌و به‌ په‌یوه‌ندی من‌و سه‌دامیان ده‌زانی‌ چونكه‌ ببوه‌ شتێكی‌ ئاسایی له‌لای ئه‌وان، هه‌رگیز ناچاری‌ نه‌ده‌كردم به‌ هه‌ره‌شه‌ سێكسی له‌گه‌ڵ بكه‌م چونكه‌ خۆی‌ وابوو هه‌موو ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی‌ لێی‌ ده‌ترسان‌و كه‌س نه‌یده‌وێرا پێی‌ بڵێ نا.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات: سه‌دام زۆر جار داده‌نیشت، ده‌ستی‌ ده‌كرد به‌ خواردنه‌وه‌‌و سه‌یری‌ گرته‌كانی‌ ئه‌شكه‌نجه‌‌و كوشتنی‌ ده‌كرد، له‌و كاتانه‌ كڵاوێكی‌ كاوبۆی له‌سه‌ر ده‌كرد‌و جگه‌ره‌ی‌ ده‌كێشا، به‌ڵام له‌و كاته‌ كه‌ له‌ شه‌ڕی‌ كه‌نداو دۆڕا‌و له‌ كوه‌یت ده‌ركران سه‌دام توشی‌ شۆك بوو، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ستی‌ كرد به‌ گریان تا چاوه‌كانی‌ سوربونه‌وه‌، له‌و كاته‌ وتی‌: كوه‌یتم دۆراند، كوه‌یتیان لێ بردم، به‌ڵام هه‌ر ده‌یهێنمه‌وه‌، ئه‌مریكا كێیه‌، خۆیان به‌ چی ده‌زانن، من سه‌دام حسێنم.
له‌باره‌ی‌ چه‌كه‌كانی‌ سه‌دامیش، ئه‌و ژنه‌ وتی‌: سه‌دام چه‌كی‌ كیمیایی هه‌بوو به‌ڵام له‌ پشكنه‌رانی‌ شارده‌وه‌، جارێك گوێم لێ بوو به‌ عوده‌ی‌ كوڕی‌ وت، ئه‌وانه‌ شێتن وازیان لێ بێنن با بگه‌ڕێن هیچ نادۆزنه‌وه‌.
له‌باره‌ی‌ بن لادنیش، باراسۆلا ده‌ڵێت: له‌ هه‌شتاكاندا ئوسامه‌ بن لادنم له‌ یه‌كێك له‌ كۆشكه‌كانی‌ سه‌دامدا بینی، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ عوده‌ی‌ پێی‌ وتم باوكی‌ له‌ ناوه‌راستی‌ نه‌وه‌ده‌كاندا له‌ به‌غدا بن لادنی‌ بینیوه‌‌و پاره‌ی‌ داوه‌تێ.
وتیشی‌: سه‌دام زۆر له‌ جۆرج بوشی‌ كوڕ ده‌ترسا‌و ده‌یوت ئه‌ویش وه‌ك باوكی شێته‌.
ئاشكراشی كرد: سه‌دام هه‌میشه‌ ترسی له‌وه‌ هه‌بوو نه‌خۆش بكه‌وێ، بۆیه‌ رێگه‌ی‌ نه‌ده‌دا كه‌س ماچی بكات به‌ڵكو خه‌ڵك شانی‌ ماچ ده‌كرد، چه‌ندین جاریش توشی‌ نه‌خۆشی‌ هات، جارێك توشی‌ نه‌خۆشی‌ دڵ بوو دكتۆریان له‌ كوباوه‌ بۆ هێنا، بۆیه‌ سه‌دام هه‌موو رۆژێك مه‌له‌ی‌ ده‌كرد، ئاسكیشی‌ به‌خێو ده‌كرد، هه‌میشه‌ سه‌یری‌ فیلمی باوكسالار (TheGodfather)ی‌ ده‌كرد، زۆری‌ بایه‌خ به‌ جلوبه‌رگ ده‌دا‌و مۆدێلی‌ خۆرئاوایی له‌به‌رده‌كرد وه‌ك ئه‌وانه‌ی‌ بیار كاردین، به‌ڵام كه‌ توره‌ بوایه‌ ئه‌وا جلوبه‌رگی‌ سه‌ربازی له‌به‌ر ده‌كرد.
سه‌دام بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌كرد له‌ نه‌وه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ ئیسلامه‌‌و هه‌میشه‌ نوێژی‌ ده‌كردو رۆژوی‌ ده‌گرت ته‌نها بۆ نمایش، ئه‌گینا بروای‌ به‌ خودا‌و ئه‌و شتانه‌ نه‌بوو ته‌نها به‌ خۆی‌ سه‌رسام بوو، توشی‌ نه‌خۆشی مه‌زنێتی‌ ببوو، كه‌سیش شوێنی‌ سه‌دامی‌ نه‌ده‌زانی‌ ته‌نانه‌ت خێزانه‌كه‌ی‌ خۆیشی‌، له‌گه‌ڵ عوده‌ی‌ كوڕی‌ زۆر توند بوو چونكه‌ ئه‌و زۆر سه‌ركێش بوو، رۆژێك سوێندی‌ خوارد كه‌ ده‌یكوژێت چونكه‌ راوێژكارێكی‌ سه‌دامی‌ كوشت، به‌رده‌وام ژنانیشی‌ لاقه‌ ده‌كرد.
له‌ كۆتاییشدا سه‌دام وتی‌: جارێك به‌ سه‌دامم وت: بۆچی‌ ئازادم ناكه‌ی، من چیم نه‌ماوه‌ بیده‌م به‌ تۆ، ده‌توانی هه‌موو ژنێك بۆ خۆت بێنیت، به‌ڵام سه‌دام وتی‌: تۆ موڵكی‌ من‌و هه‌ر بۆ من ده‌بیت‌و له‌ به‌غدا ده‌مێنیته‌وه‌ تا ئه‌مریت

 




طبقه بندی: بیوگرافی،
برچسب ها: صدام حسین،
ارسال در تاریخ دوشنبه 16 آذر 1388 توسط فرشید استادعلی